ئیسپانیاگرنگترین

گرێبەستی ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا نوێدەکرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا و ئەستێرەیەکی یانەکە گەیشتوونەتە کۆتا قۆناخەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان.

بەگوێرەی هەواڵێکی تۆزێ پێش ئێستای فابریزۆ رۆمانۆ کە ئەویش پشتی بە زانیارییەکانی فابریس هاوکینس و رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی بەستووە، ژوول کۆندێ رازی بووە بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا هاوینی 2030.

لە وەردەکاریی زانیارییەکاندا ئەوە هاتووە کە رێککەوتنەکە کراوە و نزیکەکانی کۆندێ رۆشنایی سەوزیان بۆ دێکۆی بەڕێوەبەری یانەکە هەڵکردووە.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێت کە هەر لەم هەفتەیە هاوکینس ئاشکرایکرد یانە کاتالوونیەکەی بۆ پارێزگاریکردن لە تواناکانی بەرگریکارە فەڕەنسیەکە، دەرگایان بە ڕووی یانە گەورەکانی ئەورووپادا و لەنێویاندا مانچێستەر سیتی، داخستووە.

کۆندێ لە هاوینی 2022 لە یانەی سێڤییاوە گواسترایەوە ریزەکانی بارسێلۆنا. ئاستی ئەو بەتایبەت لە وەرزی رابردوودا گەیشتە لووتکە لەگەڵ یەکەمین وەرزی هانزی فلیک.

بارسێلۆنا دەرگای بە رووی یانە گەورەکاندا داخست

 

بابەتی زیاتر

Back to top button