ئیسپانیاگرنگترین

ئاشکرابوو؛ لەو داهاتەی ریال مەدرید لە مۆندیالی یانەکان کۆی کردەوە، چەندی بۆ یاریزانەکانی بووە؟

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید یەکێک لە یانە سوودمەندەکان بوو لە مۆندیالی یانەکان لە رووی کۆکردنەوەی داهاتەوە، دەرکەوت بڕێکی لە دەستکەوتەکان راستەوخۆ بۆ یاریزانەکانی بووە.

ریال کە تا قۆناخی پێش کۆتایی پاڵەوانێتیەکە رۆشت و لەوێ 0-4 بە پاریس سانجێرمان دۆڕا، بڕی 80 ملیۆن یۆرۆی وەک پاداشتی بەشداریی و بڕینی قۆناخەکان پێدرا. نوێترین زانیاریی باس لەوەدەکات یانەکە لەو بڕە زۆرە، بەشی یاریزانەکانی تیمی یەکەمیشی لێداوە.

بەگوێرەی راپۆرتێک کە رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردووەتەوە، ریال پاداشتێکی خەیاڵی بە هەر یاریزانێکی تیمی یەکەمی یانەکە بەخشیوە کە کۆی بڕەکە خۆی دەدات لە 280 هەزار یۆرۆ کە لەسەر بنەمای تێپەڕاندنی قۆناخەکانی پاڵەوانێتیەکە پێیان دراوە.

مارکا بڕی پاداشتی یاریزانەکانی مێرێنگی بەم شێوەیەی خوارەوە روونکردووەتەوە:

  • 50 هەزار یۆرۆ بۆ تێپەراندنی قۆناخی کۆمەڵەکان
  • 80 هەزار یۆرۆ بۆ تێپەڕاندنی قۆناخی 16
  • 150 هەزار یۆرۆ بۆ گەیشتنیان بە چوارگۆشەی زێڕین

بابەتی زیاتر

Back to top button