بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

هاروون ئەحمەد بڕیاری کۆتایی لەبارەی چارەنووسی دەدات

لەنێوان چوار ئۆفەرە گەورەکە کامیان هەڵدەبژێرێت؟

Yariga App

یاریگا –

چوار یانە بۆ رازیکردنی هاروون ئەحمەد، ئەستێرەی یانەی دهۆک لەسەرهێڵن تۆڕی وەرزشی یاریگا ئەو وادەیە ئاشکرا دەکات، کە یاریزانەکە بڕیاری کۆتایی تێدا دەدات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆکان بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، دهۆک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی هاروون ئەحمەد، ئۆفەرێکی بە بەهای 550 ملیۆن دینار پێشکەش کردووە، بەڵام زاخۆش هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی چڕکردووەتەوە و ئۆفەرێکی بە بەهای 850 ملیۆن دینار خستووەتە بەردەستی.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، یانەی شوڕتەی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراقیش ئۆفەرێکی بە بەهای 900 ملیۆن دینار پێشکەش بە ئەستێرەکەی هەڵۆکانی چیا کردووە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانمان، لە دەرەوەی عێراق، یانەی قادسیەی کوێتی بۆ گواستنەوەی هاروون ئەحمەد لەسەر هێڵە و ئۆفەرێکی بە بەهای زیاتر لە 800 ملیۆن دینار پێشکەش کردووە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، هاروون هەرچەندە ئارەزووی مانەوە لە دهۆک دەکات بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی نەداوە، یەکشەممە 27ـی تەمووز بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی دەدات و لەنێوان ئەو چوار ئۆفەرە یەکێکیان هەڵدەبژێرێت.

هاروون ئەحمەد (30 ساڵان) سەرەتای ساڵی 2024 لە دالکوردەوە پەیوەندی بە ریزەکانی دهۆکەوە کرد و پێشتر لە زاخۆش یاریی کردووە و ئەمساڵ بۆیەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button