بازاڕی گواستنهوهگرنگترین
فەرمی؛ زاخۆ گرێبەستی یاریزانێکی دیکەی نوێکردەوە
محەمەد عەلی عەبود دەمێنێتەوە..

یاریگا –
زاخۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی محەمەد عەلی عەبود ناوەڕاستکاری یانەکەی راگەیاند.
یانەی زاخۆ بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند محەمەد عەلی عەبود، گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە و تاوەکو هاوینی 2026 نوێکردووەتەوە و لە وەرزی نوێ بە درێسی زاخۆی دەلال بەردەوام دەبێت.
زاخۆ بەگەرمی دەستی بە مێرکاتۆی هاوینە کردووە، چوارشەممەی رابردوو 23ـی تەمووزی 2025، بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی شێرکۆ کەریم، ئەستێرەی پێشووی یانەی هەولێری راگەیاند و گرێبەستی عەلی کازم، گۆڵپارێزی یانەکەیان بۆ وەرزێکی دیکە نوێکردەوە.
محەمەد عەلی عەبود لە وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە درێسی زاخۆ گۆڵێکی کرد و سێ گۆڵی دروستکرد.