ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لویس دیاز دەستپێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لویس دیاز، هێرشبەری لیڤەرپوول دەستپێدەکاتەوە.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی لویس دیاز، ئەستێرەی کۆڵۆمبی جارێکی دیکە لەگەڵ لیڤەرپوول دەستی بە گفتوگۆ کردووە و هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دیاز بۆ ریزەکانی چڕکردووەتەوە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، هێشتا یانە ئەڵمانییەکە هیچ ئۆفەرێکی نوێی فەرمی پێشکەش بە لیڤەرپوول نەکردووە، دیاز بە یانەکەی راگەیاندووە دەیەوێت پەیوەندی بە بایرن بکات و چاوەڕوانی رێککەوتنی نێوان یانەکانە.

لە سەرەتای ئەم مانگە، باڤارییەکان ئۆفەرێکیان بە بەهای 58.5 ملیۆن پاوەند پێشکەش بە رێدز کرد، بەڵام یانە ئینگلیزیەکە ئۆفەرەکەی رەتکردەوە و ئامادە نەبوو دەستبەرداری دیاز ببێت.

لویس دیاز لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی پۆرتۆ بە بەهای 54 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد و گرێبەستی هێرشبەرە کۆڵۆمبییەکە لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت، بەهای ئێستای یاریزانەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 70 ملیۆن یۆرۆیە.

دوایین پەرەسەندن؛ میونشن بەنیازی چییە و بژاردەکانی لیڤەرپوول چین؟

بابەتی زیاتر

Back to top button