جیهانگرنگترین

چاوەڕواننەکراو؛ چاڤی داوای راهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکی ئێجگار لاوازی کردووە!

Yariga App

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز چاوی لە گەرانەوەیە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی راهێنەرایەتی، بەڵام ئەمجارە بەختی خۆی لەگەڵ تیمێکی ئێجگار لاوازدا تاقیدەکاتەوە دوای ئەوەی نەیتوانی بەگوێرەی پێویست لەگەڵ بارسێلۆنا سەرکەوتووبێت.

چاجی جیا لە کاروانە ئەفسووناوییەکەی وەک یاریزان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بارسێلۆنا، لە ساڵی 2019-2021 بواری راهێنەرایەتی پیشەگەرێتی لەگەڵ یانەی ئەلسەدی قەتەری تاقیکردەوە توانی 7 نازناویان بۆ بباتەوە کە دیارترینیان خولی ئەو وڵاتەبوو. ناوبراو لە ئاڵنگارییەکی قورسدا پۆستی راهێنەرایەتی بارسای لە ساڵی 2021 گرتەدەست و تا 2024 لەوێ مایەوە، بەڵام تەنها دوو نازناوی بردەوە ئەوانیش لالیگا و جامی سووپەر بوو. دواتر لە 2024 دوورخرایەوە و پۆستەکەی سپێردرا بە هانزی فلیک.

بەگوێرەی زانیارییەکانی مارکوس مێرگولهۆی رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی زە تایمزی هیندستان، چاڤی داواکاری بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە پێشکەش کردووە.

مارکوس نووسیویەتی لیژنەی هونەری یەکێتی تۆپی پێی هیندستان واقیانوڕماوە لە بینینی لیستێکی درێژ لە ناوی بەربژێر بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی وڵاتەکەیان کە تێیدا چاڤی هێرنادێزی ئەفسانەی بارسێلۆناشی تێدابووە.

هەر لە درێژەی زانیارییەکاندا هاتووە کە یەکێتیەکە دەرفەتەکەی رەتکردووەتەوە ئەوەش بەهۆی نەیانتوانیوە مەرجە ماددییەکانی گرێبەستەکە دابین بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button