بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەعێراق

یانەیەکی گەورەی سعوودی ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەش بە مستەفا قابیل دەکات

ریزەکانی قەڵا و منارە جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

ئۆفەری یانەیەکی گەورەی سعوودیە و سێ یانەی گەورەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەخرێتە بەردەم مستەفا قابیل، یاریزانی لاوی یانەی هەولێر.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆکانی نێوان مستەفا قابیل و نوێنەرانی یانەی ئیتیفاق بە یاریگای راگەیاند، ئیتیفاقی سعوودی ئۆفەرێکی بە بەهای زیاتر لە 550 هەزار دۆلار پێشکەش بە مستەفا کردووە و دەیەوێت بۆ وەرزی نوێ گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە لاوەکەی یانەی هەولێر واژۆ بکات، بەڵام یاریزانە کوردەکە تاوەکو ئێستا وەڵامی کۆتایی ئۆفەرەکەی نەداوەتەوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، ئیتیفاقی سعوودی ئۆفەرێکی بە بڕی 550 هەزار دۆلار پێشکەشی مستەفا قابیل کردووە و دەیەوێت لە رێگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق مافی دەستبەرداربوونی وەربگرێت و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ هەولێر بە فیدراسیۆنەکە بدات.

هاوکات هەمان سەرچاوەی ئاگادار لە گفتوگۆکان بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، مستەفا قابیل لەگەڵ یانەی دهۆک لە گفتوگۆدایە، ئارەزوو دەکات پەیوەندی بە هەڵۆکانی چیا بکات، گفتوگۆکان بەرەوپێش دەچن و بە ئەگەرێکی زۆر مستەفا لە وەرزی نوێ درێسی دهۆک دەپۆشێت و لە رێککەوتن لەگەڵ یانە زەرد پۆشەکانی بادینان نزیکە.

هەمان سەرچاوە بە یاریگای راگەیاندووە، هەر لە عێراق یانەکانی قوە جەوییە و گەرمەش بۆ گواستنەوەی مستەفا لەسەر هێڵن، قوە جەوییە ئۆفەرێکی بە بەهای 150 ملیۆن دینار پێشکەش کردووە، گەرمەش ئۆفەرێکی بە بەهای 250 ملیۆن پێشکەش کردووە بەڵام یاریزانەکە هەردوو ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە.

مستەفا قابیل بۆ ماوەی وەرزێک گرێبەستی لەگەڵ یانەی هەولێر ماوە، تاوەکو ئێستا مافی دەستبەرداربوونی لە یانەکەی قەڵا و منارە وەرنەگرتووە، چاوەڕوان دەکرێت دوای گەڕانەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق، لەگەڵ یانەی هەولێر گفتوگۆ بکات و داوای مافی دەستبەرداربوون بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button