تەواو؛ هەمووشت پەیوەست بە چارەنووسی ڤیکتۆر یۆکێرێش یەکلاییکرایەوە

یاریگا –
وادیارە چیرۆکی یاخیبوونی ڤیکتۆر یۆکێرێش لە سپۆرتینگ لیسبۆن کۆتایی دێت دوای ئەوەی یانەکەی بە هەموو شێوەیەک هەوڵیدا بە کەمتر لەو نرخەی خۆیان دەیانەوێ دەستەبەرداری نەبن، کە ئەوەش هەڵوێستی هێرشبەرە سویدیەکەی بەدوای خۆیدا هێنا و بایکۆتی راهێنانەکانی کرد. سەرەنجام سەرۆکی سپۆرتنیگ چەند پەیامێکی هەڕەشەئامێزی بۆ یاریزانەکە نارد.
بەگوێرەی نوێترین پێشهات کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یۆکێرێش بووە بە یاریزانی ئارسیناڵ. ئەو یانەیەی کە هەر لەپێناو پۆشینی درێسەکەیاندا بۆی دەجەنگا و ئۆفەری یانەکانی دیکەی رەتدەکردەوە.
رۆمانۆ نووسیویەتی هەموو بەڵگەنامەکان قبووڵکراوە و گۆڕدراونەتەوە پەیوەیست بە گواستنەوەی گۆڵکارەکە بۆ یانە لەندەنییەکە.
لە درێژەی زانیارییەکانیدا رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە ئەوەشی خستووەتەروو کە ئارسیناڵ و سپۆرتینگ پرۆسەکەیان بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهناوە بۆ رێگەدان بە یۆکێرێش بۆ گەشتکردن بەرەو لەندەن. لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتووشدا وەک یاریزانی نوێی گەنەرز پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدەدرێت.
🚨🔴⚪️ BREAKING: Viktor Gyökeres, new Arsenal player as every document has now been approved and exchanged.
Arsenal and Sporting completed the process with formal authorization to travel — medical to start in next 24h.
Gyökeres, coming soon. 💣🇸🇪 pic.twitter.com/AhyrsJqS0D
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 24, 2025