
یاریگا –
ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ یانەی داهاتووی خۆی ئاشکرادەکات و ئەوەشی بۆ هاوڕێ نزیکەکانی درکاندووە.
ئێبێرێچی ئێزێ یەکێکە لەو ناوە دیارانەی لەم مێرکاتۆی هاوینە بەتایبەت ناوی بە چەند یانەیەکی گەورەوە دەبەسترێتەوە. بەڵام هەر لە هەفتەی سەرەتای ئەم مانگەوە کریستاڵ پاڵاس پەیامی خۆی بۆ یانە خوازیارەکانی ئێزێ نارد بەوەی بە کەمتر لە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی (68 ملیۆن پاوەند) دەستبەرداری یاریزانە 27 ساڵییەکەیان نابن.
کریستاڵ پاڵاس بۆ یانەکانیتر؛ بە کەمتر لە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نایفرۆشین
بەگوێرەی دوایین زانیاریی کە TBRی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئێزێ بە هاوڕێکانی راگەیاندووە ئەم هاوینە پەیوەندی ە ئارسیناڵەوە دەکات.
🚨 𝗕𝗥𝗘𝗔𝗞𝗜𝗡𝗚: Eberechi Eze has informed ‘friends’ that he is going to join Arsenal this summer.
(Source: @TBRFootball) pic.twitter.com/Pfe1AtHNn4
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) July 24, 2025
پێشتر رۆژنامەی دەیلی میرەر بڵاویکردبووەوە گەنەرز لە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەستێرە ئینگلیزیەکە تێگەشتووە (68 ملیۆن پاوەند)، بەڵام دەیەوێ بەشێوەی قیست بیدات.
هەوڵەکانی ئارسیناڵ بۆ گواستنەوەی ئیزێ لە سەروبەندی هاتنەپێشەوەی یانەی نەسڕی سعوودیە لە گابریێل مارتینێلی. بۆیە دەیانەوێت بە یاریزانێکی ئاستبەرز شوێنی یاریزانە بەڕازیلیەکە پڕکەنەوە.