ئیسپانیاگرنگترین

گۆڕانێکی گەورە لە هەڵوێستی ریال مەدرید لە هەمبەر یاریزانێکی

Yariga App

یاریگا –

گۆڕانێکی گەورە لە هەڵوێستی ریال مەدرید هاتووەتەدەی سەبارەت بە یاریزانێکی دیاری یانەکەی.

بە هاتنی چابی ئاڵۆنسۆ وەک راهێنەری نوێی یانەکە، چەند یاریزانێک ناویان خرایە لیستی فرۆشتنەوە. لەوانە دانی سیبایۆسیشی تێدابوو.

سیبایۆس یەکێکە لە یاریزانە کۆنەکانی ئەم تیمەی ئێستا کە لەوەتەی ساڵی 2017 لە ریزەکانی مەدریدە، ئەگەرچی ماوەیەکیش بەخواستن لە 2019-2021 نێردرایە ئارسیناڵی ئینگلیزی. بە هاتنەوەشی بۆ قەڵای سپی نەیتوانی ببێتە یەکێک لە رەگەزە سەرەکییەکان، هەربۆیە زۆربەی کاتەکان وەک یەدەک مامەڵەی لەگەڵ کراوە لەلایەن راهێنەر جیاوازەکانەوە.

بەگوێرەی نوێترین کە رادیۆی کادێناسێر بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید بەفەرمی بە یاریزانە ئیسپانییەکەیان راگەیاندووە کە ئەم هاوینە نایفرۆشن.

لە ریزەکانی مێرێنگی تەنها سیبایۆس نییە کە دۆخی گەیشتبێتە نەزانراوە، هەمان حاڵەتیش بۆ رۆدریگۆی بەڕازیلی درێژەی هەیە و هێشتا یانەکەی چارەنووسی یەکلایی نەکردووەتەوە.
 

بابەتی زیاتر

Back to top button