ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی: ئەستێرەیەكی بارسێلۆنا نەشتەرگەری بۆ دەكرێت

Yariga App

یاریگا –

تێر شتیگن، گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نەشتەرگەری پشتی بۆ دەكرێت.

تێر شتیگن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام لە بەیاننامەیەكدا دووپاتیكردەوە كە لە ماوەی داهاتوودا لە پشتیدا نەشتەرگەری بۆ دەكرێت.


لە بەیانامەكەیدا ئاشكرایكردووە:

بەشانازییەوە درێسی یانەی بارسێلۆنا لەبەردەكەم، لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگادا، لە كاتەكانی سەركەوتن و كاتی سەختیدا، ئەمڕۆ رۆژێكی قورسە بۆ من.

لە رووی جەستەیی و وەرزشییەوە هەستێكی زۆر باشم هەیە، بەڵام بەداخەوە كە بێ ئازار نیم.

دوای گفتوگۆیەكی زۆر لەگەڵ تیمی پزیشكی بارسێلۆنا و شارەزایانی دەرەكی، دەركەووت كە خێراترین و سەلامەتترین رێگا بۆ چاكبوونەوە نەشتەرگەری پشتە.

نەشتەرگەرییەكەی پێشوو دوای دوو مانگ گەڕامەوە یاریگاكان، بەڵام ئەمجارە پزیشكەكان پێیان وایە كە پێوویستیم بە سێ مانگە بۆ چاكبوونەوە و بۆ ئەوەی لە هەر مەترسییەك دوور بم.

ئەوەش ئازارم دەدات كە لەو ماوەیەدا ناتوانم یارمەتی تیمەكەم بدەم، لە هەرشتێک ئاگادارتان دەكەمەوە، لە دڵەوە سووپاسی هەمووتان دەكەم. نیگەران مەبن زوو دەگەڕێمەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button