بازاڕی گواستنهوهعێراقگرنگترین
تایبەت بە یاریگا؛ زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ گۆڵپارێزێک واژۆ کرد

یاریگا –
عیماد عیسا گۆڵپارێزی نەورۆز گەڕایەوە زاخۆ و گرێبەستەکەی واژۆ کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، عیماد عیسا گۆڵپارێزی نەورۆز گرێبەستەکەی لەگەڵ زاخۆ واژۆ کرد و جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە ریزەکانی زاخۆ، کە پێشتر لە یانەی دهۆکیش یاریی کردووە و لە زاخۆ شوێنی عیمران زەکی دەگرێتەوە کە ئەم هاوینە یانەکەی بەجێهێشت.
دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی عەلی کازم، زاخۆ گرێبەتسی لەگەڵ عیماد عیسا واژۆ کردووە و تەنیا راگەیاندنی گرێبەستەکەی ماوە و بەمزووانە بەفەرمی گرێبەستەکەی رادەگەیەنرێت.
گۆڵپارێزە 26 ساڵانەکە وەرزی رابردوو لە خول و جامی عێراق لە 18 یاریی پاریزگاری لەگەؤلی نەورۆز کرد، 7 کلین شیتی کرد و 15 گۆڵی لێکرا.