ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تیک تاک؛ ئیزاک بە فەرمی داوایەک ئاڕاستەی نیوکاسڵ دەکات

هەمووان کەوتوونەتە خۆیان

Yariga App

یاریگا –

لە کۆتاییدا ئالێکساندەر ئیزاک داوای چوونە دەرەوەی لە نیوکاسڵ یونایتد کرد.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، ئیزاک بە فەرمی داوای مافی دەستبەرداربوونی لە نیوکاسڵ کردووە، ئەمەش دوا بەدوای گرنگیپێدانی بەردەوامی لیڤەرپوول بە تواناکانی یاریزانە سویدییەکە.

ئیزاک لەگەڵ نیوکاسڵ گەشتی سینگاپووری نەکردووە و بەشداری ئامادەکارییەکان وەرزی نوێ ناکات، ئەمەش بژاردەی جێهێشتنی سەینت جەیمسس پارک زیاد دەکات.

دەستەی کارگێڕی یانەکە تەواو ئاگاداری دۆخی ئیزاکن و خەریکن بژاردەکان هەڵدەسەنگێنن.

هێشتا سێ ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی یاریزانە 25 ساڵییەکە ماوە، لە ئادار/مارسی رابردوودا، دارین ئیڵس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نیوکاسڵ رایگەیاندبوو، خەریکی گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیزاکن، بەڵام تاوەکو ئێستا رێککەوتن نەکراوە.

ئێدی هاو، راهێنەری نیوکاسڵ داوای لە دەستەی کارگێڕی یانەکە کردووە، گۆڕانکاری بەسەر گرێبەستی ئیزاکدا بکەن و هەموو هەوڵێک بۆ مانەوەی بدەن.

ئیزاک بەشداری لە دوا یاریی دۆستانەی نیوکاسڵ بەرامبەر سێڵتک نەکرد، ئەمەش دەنگۆکانی جێهێشتنی یانەکەی زۆر زیادکرد.

لەدوای یارییەکە، نیوکاسڵ بڵاویکردەوە، ئیزاک لەگەڵ یانەکە گەشتی سینگاپوور و کۆریای باشوور دەکات، بەڵام ئێستاش دەڵێت بەهۆی هەستکردن بە ئازار لە رانی، گەشتی لەگەڵ یانەکەدا نەکردووە.

هێرشبەرە سویدییەکە لە کۆی 109 یاریدا 62 گۆڵی بۆ نیوکاسڵ کردووە و یەکێکە لە دیارترین هێرشبەرانی ئێستای جیهان.

هاوکات رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، ئیزاک ئامانجی سەرەکی لیڤەرپوولە، لە ئەگەری فرۆشتنی لویس دیاز راستەوخۆی گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرە سویدییەکە واژۆ دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button