عێراقکوردستانگرنگترین

محەمەد دلاوەر لە درێسینگ رووم داهاتووی خۆی لە یانەی نەورۆز ئاشکرا دەکات

باشترین یاریزانی ئێستای کورد دەستنیشان دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو لە نوێترین ئەڵقەی بەرنامەی درێسنگ رووم لە تۆڕی وەرزشی یاریگا، چارەنووسی خۆی لە یانەی نەورۆز ئاشکرا دەکات و چیرۆکەکانی کاروانی وەرزشی خۆی دەگێڕێتەوە.

محەمەد دلاوەر کاپتنی یانەی نەورۆز لە نوێترین ئەڵقەی بەرنامەی درێسنیگ رووم لە تۆڕی وەرزشی یاریگا کە ئەمشەو کاتژمێر 09:00 لە فەیسبووک و یوتیوبی تۆڕی وەرزشی یاریگا پەخش دەکرێت، لەبارەی داهاتووی خۆی دەڵێت :’بڕیاری مانەوەم یان رۆیشتنم لە نەورۆز لە دەستی یانەکەمدایە، چەند یانەیەک ئۆفەریان پێشکەش کردووم، بەڵام من گرێبەستم لەگەڵ نەورۆز ماوە و بڕیارەکە لە دەستی نەورۆزدایە’.

محەمەد دلاوەر باشترین سێ یاریزانی کوردیش دەستنیشان دەکات و دەڵێت :’شێرکۆ کەریم و ئاسۆ رۆستەم و هاروون ئەحمەد باشترین سێ یاریزانی ئێستای کوردن، یاریکردن بەرامبەر شێرکۆ کەریم قورسترین رووبەڕووبوونەوەی کاروانی وەرزشیم بووە، خۆم بە شایستەی بانگهێشتکرانی هەڵبژاردنی عێراق دەزانم، هەڵۆ فایەق و سیپان سەدیق لە باشترین بەرگریکارە راستەکانی ئێستای خولی ئەستێرەکانی عێراقن’.

درێسینگ رووم بەرنامەیەکی تایبەتی تۆڕی وەرزشی یاریگایە، بۆتان عومەر پێشکەشی دەکات و هەر جارێک لە درێسینگ روومی یاریگایەکی کوردستان و عێراق میوانداریی ئەستێرەیەکی تۆپی پێی کوردستان دەکات و پڕبینەرترین بەرنامەی وەرزشی ئێستای کوردستانە، ئەمشەو کاتژمێر 09:00 نوێترین ئەڵقەی لە فەیسبوول و یوتیوب بڵاو دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button