بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

زانیاری یاریگا؛ ئەحمەد زێڕۆ بە خواستن دەگەڕێتەوە زاخۆ

دوای چوار ساڵ دەگەڕێتەوە زاخۆ

Yariga App

یاریگا –

ئەحمەد زێڕۆ بە خواستن دەگەڕێتەوە ریزەکانی زاخۆ و لە چەند کاتژمێری داهاتوو شوڕتە بەجێدەهێڵێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ئەحمەد زێڕۆ یاریزانی شوڕتە لەگەڵ زاخۆ گەیشتووەتە رێککەوتن و بە خواستن بۆ ماوەی ساڵێک دەگەڕێتەوە ریزەکانی زاخۆ، کە هاوینی 2021 ئەو یاریزانە 22 ساڵانە لە زاخۆوە روویکردە ریزەکانی شوڕتە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، رەشنووسی گرێبەستی ئەحمەد زێڕۆ تەواو بووە و هەردوو یانە و یاریزانەکە لەسەری رێککەوتوون، چاەڕێ دەکرێت لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو گرێبەستەکە رابگەیەنرێت و ئەحمەد زێڕۆ ببێتەوە زاخۆیی، کە پێشتر لە ریزەکانی دهۆکیش یاریی کردووە.

وەرزی رابردوو ئەحمەد زێڕۆ زۆربەی یارییەکان لەسەر کورسی یەدەک بوو، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تەنیا 12 یاریی بە درێسی شوڕتە کرد و بە کۆی گشتی تەنیا 702 خولەک بەشداریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button