ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئەیسی میلان گرێبەستێکی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بە فەرمی پێرڤیس ئێستوپینان، بەرگریکاری ئێکوادۆری پەیوەندی بە ئەیسی میلان کرد.

یانەی ئەیسی میلان رایگەیاند، بەشێوەیەکی فەرمی ئێستوپینان، بەرگریکاری پێشوی بڕایتنی ئینگلیزی پەیوەندی بە میلان کردووە و گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ یانەکە واژۆکردووە.

ئەیسی میلان لە بەرامبەر گواستنەوەی ئەستێرە ئێکوادۆرییەکە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ بە بڕایتن دەدات، 17.5 ملیۆن یۆرۆ بە شێوەی بنەڕەتی و 2.5 ملیۆنیش بەشێوەی زیادکراو، گرێبەستەکەش تاوەکو هاوینی 2030 دەبێت

ئێستوپینانی تەمەن 27 ساڵ لە هاوینی 2022 بەبڕی 17.80 ملیۆن یۆرۆ لە ڤیاڕیالەوە پەیوەندی بە بڕایتن کرد.

بە درێسی یانە ئینگلیزییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 104 یاریی کردووە، 5 گۆڵی کردووە و 14 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button