ئیسپانیا

ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی یارییە دۆستانەکانی دیکەی بارسا لە ئارادایە

Yariga App

یانەی بارسێلۆنا باسی هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی یارییە دۆستانەکەی ژاپۆن دەکات و ئەگەری ئەنجام نەدانی یارییەکانی کۆریای باشووریش لە ئارادایە.

بلەوگرانا هاوینێکی باش بەڕێ ناکات لەرووی کارگێڕییەوە، لەلایەک کێشەی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە هەیە کە ئەرکی نۆژەنکردنەوەی کامپ نۆوی پێ سپێردراوە و لەلایەکی دیکەش کێشەی گرێبەستی لەگەڵ لایەنی رێکخەری یارییە دۆستانەکانی .هاوینی ئەمساڵ

بڕیاری وابوو، رۆژی یەکشەممە بارسا یارییەکی دۆستانە لەگەڵ ڤیسێل کۆبی ژاپۆنی ئەنجام بدات بەڵام بارسا پاشگەزبووەوە لە گەشتی ئەو وڵاتە و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە لایەنی رێکخەر “پێشێلی چەند بەندێکی گرێبەستەکەی کردووە و جێگەی قبوڵ کردن نەبووە”.

سەبارەت بە یارییەکان لە کۆریا بەرامبەر سیۆل (لە 7/31) و دایگو (8/4)، بارسا مەرجی هەیە و ئەگەر جێبەجێ نەکرێن رەنگە ئەو یارییانەش هەڵبوەشێننەوە. لە بەیاننامەی  فەرمی یانەکەدا هاتووە

بارسێلۆنا هێشتا ئامادەیە یارییەکانی کۆریای باشوور ئەنجام بدات ئەگەر لایەنی رێکخەر پابەند بێت بە مەرجەکانمان. لەباری جێبەجێکردنیان دا ئەوا لەم رۆژانەدا گەشتی کۆریا دەکەین. نیگەرانین کە نەمانتوانی چاومان بە کۆمەڵگا گەورەکەی هاندەرانی بارسا بکەوێت لە ژاپۆن.

هاوکات، مارکوس راشفۆردی یاریزانی نوێی یانەکە لە دوێنێ چوارشەممەوە دەستی بە مەشقەکان کردووە و پێشبینی دەکرێت لە یارییەکانی هاوین بەشداری بکات بەڵام تائێستا ناوی لە لالیگا تۆمارنەکراوە و روون نیە ناوبراو رووبەرووی هەمان کێشەی هاوینی رابردووی یانەکە دەبێتەوە یاخود نا کە نەیدەتوانی ناوی دانی ئۆڵمۆ تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button