فەرمی؛ ئیزاک لەگەڵ نیوکاسڵ گەشتی سینگاپوور ناکات
گومانی زیاتری لەسەر چارەنووسی دروستبووە

یاریگا –
ئالێکساندر ئیزاک، هێرشبەری هەڵبژاردەی سوید لەگەڵ نیوکاسڵ گەشتی سینگاپووری نەکردووە.
نیوکاسڵ یونایتد بەفەرمی لیستی ناوی یاریزانانی تیپەکەی بۆ گەشتەکەی سینگاپوور بڵاوکردەوە، ئالێکساندەر ئیزاک لەگەڵ تیپەکەی گەشتی سینگاپووری نەکردووە، کە نیوکاسڵ لە 27ـی ئەم مانگە لە یارییەکی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە لیڤەرپوول هەوڵی گواستنەوەی گۆڵکارە سویدییەکە دەدات و دەنگۆی پەیوەندیکردنی یاریزانەکە بە لیڤەرپوول لە زیادبووندایە.
Newcastle United have announced the first team squad that has departed for the club’s 2025 Asia Tour. 🇸🇬🇰🇷
The Magpies are on their way to Singapore, where they will face Arsenal on Sunday as part of their pre-season preparations.
We will then travel to South Korea to face a… pic.twitter.com/prah56CaQQ
— Newcastle United (@NUFC) July 24, 2025
بەڵام نیوکاسڵ روونیکردووەتەوە، ماسوولکەی رانی ئالێکساندەر ئیزاک تووشی پێکان بووە، هەر بەو هۆیە نەیتوانیەوە لەگەڵ تیپەکە گەشت بکات.
ئیزاک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی داوای مووچەی 300 هەزار پاوەند لە هەفتەیەکدا دەکات، ئەمەش بڕە پارەیەکی زۆرە بەراورد بە مووچەی یاریزانانی دیکەی یانەکە.
گرێبەستی ئیزاک لە هاوینی ساڵی 2028 لە نیوکاسڵ بەسەردەچێت و ئێستا لەلایەن لیڤەرپوول و چەند یانەیەکی سعوودی داواکراوە، بەڵام ئەگەر ئێستا گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، ئەوا لە هاوینی داهاتوودا، دەکەوێتە دۆخێکی هەستیار و نیوکاسڵ ناتوانێت وەکو ئێستا بەرگری لە مانەوەی بکات.
ئیزاک لە هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستێکی بۆ ماوەی شەش ساڵ لەگەڵ نیوکاسڵ بەبڕی 63 ملیۆن یۆرۆ واژۆکرد و لەو ساتەوە بووەتە یەکێک لە دیارترین یاریزانانی پرێمەرلیگ.
لیڤەرپوول بەفەرمی ئۆفەرێکی پێشکەش نویکاسڵکرد، بەڵام هەڵوێستی ماگپایس توند بوو و دووپاتیکردەوە، ئیزاک بۆ فرۆشتن نییە.
هاوکات ئەستێرە سویدییەکە بەشداری لە یاریی دۆستانەی رابردووی نیوکاسڵ بەرامبەر سێڵتکیش نەکرد و ئامادە نەبوونی لە یارییەکەی ئارسیناڵیش گومانی زیاتری لەسەر چارەنووسی دروستکردووە.
🚨 Alexander Isak has not travelled with Newcastle for their pre-season tour to Singapore.
Newcastle sources insist it’s down to a thigh issue, despite a precautionary scan coming back clear. pic.twitter.com/QR8gdrZbqj
— Ben Jacobs (@JacobsBen) July 24, 2025