
یاریگا –
یانه‌ی نه‌ورۆز نزیكه له‌گه‌ڵ هیران ئازاد بگاته رێكه‌وتن و له ئانفێلده‌كه‌ی كوردستان یاریی بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له گفتوگۆی نێوان نه‌ورۆز و هیران ئازاد به یاریگای راگه‌یاند، هیران ئازارد و نه‌ورۆز زۆر لێكه‌وه نزیكن له‌وانه‌وه‌یه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوو گرێبه‌سته‌كه واژۆ بکرێت.
یاریگا زانیویه‌تی، جگه له نه‌ورۆز چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی هیرانیان داوه، به‌ڵام یاریزانه‌كه ئێستا له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز گفتوگۆكانی له قۆناخی كۆتاییدایه و له‌سه‌ر به‌شێكی زۆر له مه‌رجه‌كانی گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتن و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ده‌بێته یاریزانی نه‌ورۆز.
هیران به‌شێك له شایسته داراییه‌كانیشی له یانه‌ی جه‌وییه ماوه پێش 20ـی مانگی داهاتوو ده‌بێت شایسته داراییه‌كانی له یانه‌كه‌ی پێشوو پێبدرێت.