سعوودیە

خۆرخێ خێسوس؛ کریستیانۆ رۆناڵدۆ مەزنترین مرۆڤی جیهانە

Yariga App

یاریگا –

خۆرخێ خیسۆس، راهێنەری نوێی نەسڕی سعودیە لە دوایین چاوپێکەوتنیدا ستایشی کریستیانۆ رۆناڵدۆی کرد.

خۆرخی خیسوس، راهێنەری نوێی پۆرتوگالی نەسڕ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ئەیبولای پورتوگالی، ستایشی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی تیپەکەی کرد. وێڕای ستایشی کاپتنە پۆرتوگالیەکەی نەسڕ، گوتی زیاتر لە وەرزشوانێکە و بە شێوەیەکی ناوازە جێگای خۆی لە جیهاندا کردووەتەوە.

خیسوس دەڵێت:

رۆناڵدۆ جیاوازە لە کەسانی دیکە، تەنانەت تەمەنی بایۆلۆجیکیشی جیاوازە، تەمەنی 40 ساڵە بەڵام هێشتا یاری تۆپی پێ دەکات، ئێمە لە دەرەوەی تۆپی پێ هاوشێوەین، من تەمەنم 70 ساڵە بەڵام لە ژیانی دەروونی و جەستەییمدا بە هیچ شێوەیەک هەست بەم تەمەنە ناکەم.

راهێنەرە پۆرتوگالییەکە لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

رۆناڵدۆ کەسایەتییەکی جیهانییە، ئێمە لە پۆرتوگال بەڕاستی نازانین چۆن قەدری بزانین، رۆناڵدۆ مەزنترین کەسایەتی مرۆڤە لە جیهاندا؛ مەزنترین کەسایەتی ناودارە کە دەیناسین.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە دەگوترێت رۆناڵدۆ رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە هەڵبژاردنی خیسۆس بۆ راهێنەرایەتی یانەی نەسڕ، هەندێک سەرچاوەش جەخت لەوە دەکەنەوە کە کریستیانۆ بەڕێوەبەرانی یانەکەی بۆ ئەم گرێبەستە رازی کردووە. جێگەی باسە کە خۆرخێ خیسۆس بەر لە دوومانگ لە ئەرکی راهێنەرایەتی رکابەرەکەی نەسڕ یانەی هیلالی سعودی دوورخرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button