دوایین پەرەسەندن؛ لیڤەرپوول ریال مەدرید بێهیوا دەکات
سیناریۆی ئاڕنۆڵد دووبارە نابێتەوە..

یاریگا –
لیڤەرپوول ئۆفەرێکی نوێ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئیبراهیما کۆناتێ پێشکەش دەکات.
رۆژنامەنووسی فووت مێرکاتۆ سانتی ئاونا بڵاویکردووەتەوە، هەوڵەکانی لیڤەرپوول بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیبراهیما کۆناتێ، بەرگریکاری فەڕەنسی بەردەوامە و رێدز ئۆفەرێکی نوێی بە زیادکردنی مووچەکەی پێشکەش بە یاریزانەکە کردووە.
کۆناتێ لە ماوەی رابردوو دوو ئۆفەری لیڤەرپوولی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە فەڕەنسییەکە، ئەمجارە لیڤەرپوول بەشێوەیەکی بەرچاو مووچەکەی کۆناتێ زیاد دەکات.
🚨🔴🇫🇷 #PL |
❗️Understand that Ibrahima Konate has received a new offer from Liverpool
💰 New improved proposal has been sent to the french defenderhttps://t.co/6JoxFY8qVO pic.twitter.com/dZsGFc75vM
— Santi Aouna (@Santi_J_FM) July 23, 2025
یەکشەممەی رابردوو، 20ـی تەمموز رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ئاشکرایکرد، ریال مەدرید لەبارەی ئیبراهیما کۆناتێ پەیوەندی بە لیڤەرپوول کردووە و لێی پرسیون بە چ ئۆفەرێک ئامادەن دەستبەرداری ئەو بەرگریکارە فەڕەنسییەی یانەکەیان بن، کە هاوینی 2026 گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدز کۆتایی دێت.
رۆژنامە فەڕەنسییەکە رایگەیاندووە، لیڤەرپوول هێشتا لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆناتێ خۆی بەدەستەوە نەداوە و دەیەوێت هەرچۆنێک بێت یاریزانە 26 ساڵانەکە رازی بکات گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و هەمان سیناریۆی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد دووبارە نەکاتەوە، کە ئەم هاوینە بە گرێبەستێکی ئازاد ریزەکانی رێدزی بەجێهێشت.
کۆناتێ کە هاوینی 2021 بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ لە لایزپیگەوە روویکردە ریزەکانی رێدز و ئێستا بەهایەکەی لە بۆرسەی یاریزانان 60 ملیۆن یۆرۆیە، دەیەوێت هاوینی داهاتوو بە گرێبەستێکی ئازاد رووبکاتە ریزەکانی ریال مەدرید، بەڵام لیڤەرپوول بڕیاریداوە لەم هاوینە دەستبەرداری بێت، بۆ ئەوەی ناچار نەبێت بەخۆڕایی لەدەستی بچێت.
کۆناتێ لەگەڵ لیڤەرپوول لە 132 یاری 5 گۆڵ و 4 ئەسیستی کردووە و پێنج نازناویشی بۆ رێدز بەدەستهێناوە.
یەکلاییبووەتەوە؛ ریال مەدرید ئەستێرەیەکی فەڕەنسی دەگوازێتەوە