ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فێدێریکۆ کیێزا دەبێتە شوێنگرەوەی هێرشبەرێکی ناوداری سێریا ئەی

ئاتاڵانتا چاوەڕوانی وەڵامی کۆتایی ئینتەرە..

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئاتاڵانتا بڕیاریداوە فێدێریکۆ کیێزا، هێرشبەری لیڤەرپوول بگوازێتەوە ریزەکانی.

ماڵپەڕی فووتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، ئاتاڵانتا بڕیاریداوە لەم هاوینە فێدێریکۆ کیێزا، هێرشبەری ئیتاڵی بکاتە شوێنگرەوەی ئادێمۆلا لووکمان، کە هێرشبەرە ناجێرییەکە لە پەیوەندیکردن بە ئینتەر میلان نزیکە.

ئینتەر میلان لەگەڵ ئادێمۆلا لووکمان، هێرشبەری ناجێری لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتووە و یاریزانەکە رووناکی سەوزی بۆ یانە ئیتاڵییەکە هەڵکردووە.

ئاتاڵانتا بۆ دەستبەرداربوون لە لووکمان داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات، بەڵام ئینتەر میلان ئامادەکاری کردووە ئۆفەرێک بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکات و ئامادە نییە لەو نرخە زیاتر بدات.

ئاتاڵانتا چاوەڕوانی وەڵامی کۆتایی ئینتەر میلان دەکات، ئەگەر لووکمان یانەکە جێبهێڵێت ئەوا دەسبەجێ ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی کیێزا پێشکەش دەکەن.

ناوی فێدێریکۆ کیێزا لە لیستی یاریزانانی لیڤەرپوول بۆ یارییەکانی ئامادەکاری وەرزی نوێ لە ژاپۆن و هۆنگ کۆنگدا نییە.

کیێزا لە هاوینی رابردوودا بەبڕی 10 ملیۆن پاوەند لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە لیڤەرپول کرد و بەهۆی ئامادەنەبوونی لەڕووی جەستییەوە، بەشداری بەشێکی زۆری یارییەکاندا نەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button