
یاریگا –
سه‌رهه‌نگ موحسین گۆڵپارێز داهاتووی خۆی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه چه‌ند یانه‌یه‌كیش هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین رۆیشتنی له یانه‌ی نه‌جه‌ف راگه‌یاند، به‌ڵام تۆڕی وه‌رزشی یاریگای په‌یوه‌ندی پێوه‌كرد رایگه‌یاند، كێشه‌یه‌ك له گرێبه‌سته‌كه‌م هه‌یه و تاكو كۆتایی ئه‌م مانگه گرێبه‌سته‌كه‌م له‌گه‌ڵ نه‌جه‌ف ماوه بۆیه ناتوانم گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك واژۆ بكه‌م چونكه دووچاری كێشه‌ی یاسایی ده‌بمه‌وه.
تۆڕی وه‌رزشی یاریگا زانیویه‌تی، سه‌رهه‌نگ ئۆفه‌ری له چه‌ند یانه‌یه‌ك پێگه‌یشتووه له‌وانه، كاره‌باو میینا و موسڵ، به‌ڵام به‌هۆی پابه‌ندی به گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌جه‌ف ناتوانێت واژۆ له‌سه‌ر هیچ یه‌كێك له‌م ئۆفه‌رانه بكات و ده‌بێت چاوه‌رێ بكات تاكو كۆتایی هاتنی واده‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌جه‌ف.
سه‌رهه‌نگ موحسین له ماوه‌ی رابردوو رۆیشتنی له یانه‌ی نه‌جه‌ف راگه‌یاند، به‌ڵام به‌هۆی بڕگه‌یه له گرێبه‌سته‌كه‌ی كه ئاماژه‌یه به‌وه‌ی تاكو 30ـی ته‌مموز ناتوانێت واژۆ له‌سه‌ر هیچ گرێبه‌ستێك بكات.
سه‌رهه‌نگ له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌جه‌ف به‌شداری 52 یاریی كرد و 23 كلین شیتی هه‌بوو، پێشتریش ئه‌م گۆڵپارێزه كورده یاریی بۆ یانه‌كانی شوڕته و هه‌ولێر و ئه‌مانه‌ی به‌غداد كردووه و چوار جار له‌گه‌ڵ هه‌ولێر بۆته پاڵه‌وانی خولی عێراق.