ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید ئامادەیە 100 ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەی رۆدری جەرج بکات

چابی ئاڵۆنسۆ فشارێکی زۆر دەکات..

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید 100 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی رۆدری، ناوەڕاستکاری ئیسپانی تەرخانکردووە.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید ئامادەیە لەم هاوینە 100 ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەی رۆدری، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی خەرج بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، پاش شکستە سەختەکەی مێرێنگی بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە جامی جیهانی یانەکان، چابی ئاڵۆنسۆ داوای لە یانەکەی کردووە رۆدری بکەنە ئامانجی سەرەکی و لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

پێپ گواردیۆلا ئامادە نییە دەستبەرداری ئەستێرە ئیسپانییەکە ببێت، چونکە وەرزی رابردوو رۆدری بەهۆی پێکان دابڕا و زیانێکی گەورە بەر تیپەکە کەوت، بەڵام ریال مەدرید بڕوای وایە بە پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی گەورە دەتوانێت مانچێستەر سیتی دوودڵ بکات.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، ریال مەدرید دەیەوێت پەلە نەکات و ئەم وەرزە چاوەڕوان بێت تاوەکو بزانێت یاریزانەکە دوای گەڕانەوە لە پێکانێکی درێژخایەن دەتوانێت ئاستی راستەقینەی خۆی پێشکەش بکات یاخود نا. ئەگەر گەڕایەوە ئاستی خۆی ئەوا لە هاوینی داهاتوو هەوڵی گواستنەوەی بدەن کە ئەوکات یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی دەمێنێت و نرخی کەمتریش دەبێتەوە.

بەڵام چابی ئاڵۆنسۆ بەو بیرۆکەیە رازی نییە، داوای لە یانەکەی کردووە دەستبەجێ لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن، چونکە هێڵی ناوەڕاستی تیپەکە دوای وازهێنانی تۆنی کروس و رۆیشتنی لوکا مۆدریچ بۆشاییەکی زۆری تێکەوتووە، بۆیە ریال مەدرید بڕیاریداوە لە دوایین هەفتەکانی مێرکاتۆ هەوڵی خۆی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە بدات.

رۆدری لە هاوینی 2019 بەبڕی 70 ملیۆن یۆرۆ لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 110 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button