دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ریال مەدرید 100 ملیۆن پاوەند پێشکەش بە ئەستێرەیەک دەکات و گۆڵکارێکی گەورە دەگاتە ئینگلتەرا
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ریال مەدرید ئامادەیە لەم هاوینە 100 ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەی رۆدری، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی خەرج بکات – رۆژنامەی سەن
جاک گریلیش، یاریزانی باڵی چەپی مانچێستەر سیتی یەکێکە لەو یاریزانانەی ناپۆلی چاودێرییان دەکات – کۆرێری دێلۆ سپۆرت
خاڤی گیێرا ئۆفەرێکی ڤاڵێنسیای بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردەوە و مانچێستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی دەدات – مارکا
تۆتنهام بە وردی چاودێری کۆبی مەینۆ، ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد دەکات، مەینۆ تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ شەتانە سوورەکان نوێ نەکردووەتەوە، کە لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت – تی بی ئاڕ فووتبۆڵ
بۆ گواستنەوەی دۆگلاس لویز، وێستهام یونایتد ململانێی ئێڤەرتن دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی ئاستۆن ڤێلا لە کێبڕکێیەکە کشایەوە – سەن
ئاتاڵانتا دەیەوێت فێدێریکۆ کیێزا، هێرشبەری لیڤەرپوول بکاتە شوێنگرەوەی ئادێمولا لووکمان – فووتبۆڵ ئیتاڵیا
تۆتنهام چاودێری بارودۆخی جواو پاڵینیا، یاریزانی بایرن میونشن دەکات و یانە باڤارییەکەش ئامادەیە دەستبەرداری ببێت – فلۆریان پلێتنبێرگ
مانچێستەر سیتی دەیەوێت پارێزگاری لە تواناکانی ئێدەرسنی بەڕازیلی بکات سەرەڕای ئەوەی گالاتاسەڕای هەوڵی گواستنەوەی دەدات و هاوینی داهاتووش گرێبەستەکەی بەسەردەچێت – ئیندیپێندێنت
ئەمڕۆ ئارسیناڵ گواستنەوەی ڤیکتۆر یۆکێرێش، هێرشبەری سویدی رادەگەیەنێت – ئەی بۆلا
لیڤەرپوول ئۆفەرێکی نوێی پێشکەش بە ئیبراهیما کۆناتێ کردووە و ئامادەیە مووچەکەی زیاد بکات – سانتی ئاونا