ئه‌ڵمانیاگرنگترین

لایپیزگ داشکاندنێکی گەورەی لە نرخی ئەستێرەکەیدا کرد

Yariga App

یاریگا –

گۆڕانکارییەکی گەورە لە هەڵوێستەکانی یانەی لایپزیگی ئەڵمانیدا روویداوە سەبارەت بە بینیامین شێشکۆی یاریزانی.

شێشکۆ بەو ئاستەی وەرزی رابردوو لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە پێشکەشی کرد، بووە جێی بایەخی گەورەکانی ئەوروپا بەتایبەت ئارسیناڵ و مانچێستەر یوناید. ئەوەی یەکەمین دوای هەوڵێکی زۆر خۆی بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر یۆکێرێش یەکلاییکردەوە و، هەرچی ئەوەی دواتریشە بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان هێرشبەری نوێ ناگوازنەوە.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە کە لایپزیگ نرخی گۆڵکارە سلۆڤینیەکەی لە 100 ملیۆن یۆرۆوە هێناوەتەخوار بۆ 70 ملیۆن. ئەمەش هەر رەنگە پەیوەندی بە گۆڕانکاریی پێشهاتەکانی ئارسیناڵ و مان یونایتدەوە بێت کە وەک دوو کریاری رکابەری یەکتر دەرکەوتبوون بۆ گواستنەوەی یاریزانە 22 ساڵیەکە.

ئەم زانیارییانە هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی یەکلابوونەوەی کارگێڕی مان یونایتد بەوەی وەرزی نوێ بەبێ گواستنەوەی هیچ هێرشبەرێکی نوێ بۆ روبن ئامۆریم دەستپێدەکەن.

هەواڵێکی ناخۆش لە کارگێڕی مان یونایتدەوە بۆ روبن ئامۆریم

بابەتی زیاتر

Back to top button