ئینگلتەراگرنگترین

هەواڵێکی ناخۆش لە کارگێڕی مان یونایتدەوە بۆ روبن ئامۆریم

Yariga App

یاریگا –

کارگێڕی یانەی مانچێستەر یونایتد هەواڵێکی نابەدڵیان بە راهێنەرەکەیان دا سەبارەت بە پلانی گواستنەوەکانیان.

مان یونایتد لەم هاوینە تا ئێستا سێ گرێبەستی ئەنجامداوە؛ ئەوانیش ماتیوس کونیا لە وۆڵڤز بە بەهای 74.20 ملیۆن یۆرۆ، بریان ئێمبوێمۆ 75 ملیۆن لە برێنتفۆرد و دیێگۆ لیۆن لە چێرۆ پۆرتێنۆی پاراوگوایی بە 4 ملیۆن یۆرۆ. ئەگەرچی هەوڵی زۆری یانەکە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی تەواوبوو، بەتایبەت ڤیکتۆر یۆکێرێشی سپۆرتینگ، بەڵام خودی یاریزانە سویدیەکە رەتیکردەوە و تەنها ئارسیناڵی دەوێت.

دوایین پەرسەندن؛ ئارسیناڵ ئۆفەرێکی نوێ بۆ گواستنەوەی یۆکێرێش پێشکەش دەکات

بەگوێرەی زانیارییەکانی کریس ویڵەری رۆژنامەنووسی دەیلی مەیڵ، کارگێڕی شەیتانە سوورەکان بەوەی روبن ئامۆریم وەرزی نوێ بەبێ هیچ هێرشبەرێکی نوێی 2025/26 دەستپێدەکات.


بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بەفەرمی راشفۆرد بەخواستن بووە یاریزانی بارسێلۆنا. دەنگۆی بەهێزیش هەیە راسموس هویلوند بەرەو خولی ئیتاڵی بارگەی بپێچێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button