موژدەیەکی گەورە؛ یانەی زاخۆ دوو ئەستێرەی گەورەی عێراق دەگوازێتەوە
لەدوای شێرکۆ، دوو ئەستێرەی دیکە لە زاخۆ دەبینین

یاریگا –
یانەی زاخۆ لە تۆکمەکردنی ریزەکانی بەردەوامە و دوو سورپرایزی گەورەی بۆ هاندەرانی ئامادەکردووە.
تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرچاوەیەکی باڵا و ئاگاداری گفتوگۆکان یانەکەی کوڕانی پرا دەلال دووپاتیدەکاتەوە، لە دوای گواستنەوەی شێرکۆ کەریم و نوێکردنەوەی گرێبەستی عەلی کازم، ئێستا کار لەسەر گواستنەوەی دوو ئەستێرەی گەورە دەکەن.
سەرچاوە باڵاکە روونیکردووەتەوە؛ نوێنەرانی یانەکە لە گفتوگۆی زۆر جیدییان لەگەڵ موهەنەد عەلی، ئەستێرەی یانەی شوڕتە و ئوسامە رەشید، ئەستێرەی پێشووی یانەی هەولێر دەستپێکردووە.
گفتوگۆکان لە ئاستی زۆر پێشکەوتوودان و دەتوانین بڵێین، هەردوو ئەستێرەکە یەک هەنگاو لە یانەی زاخۆ دوورن.
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەک لە دەستەی کارگێڕی یانەی زاخۆ بە یاریگای راگەیاند، تیمێکی زۆر تۆکمە بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئامادە دەکەین و رکابەری لە سەرجەم نازناوەکان دەکەن.
موهەنەد عەلی ‘میمی’ لە 34 یاریدا 27 گۆڵ و یەک ئەسیست، گۆڵکاری وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق بوو، هەروەها ئوسامە رەشید لە 25 یاریی تەنیا یەک گۆڵ بۆ هەولێر کرد.