
یاریگا –
ئه‌یمه حوسێنی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق نزیكه درێسی یانه‌ی گه‌رمه بپۆشێت.
كه‌ناڵی رابیعه سپۆرتی عێراقی رایگه‌یاندووه، ئه‌یمه‌ن حسێن هێرشبه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق نزیكه ببێته یاریزانی یانه‌ی گه‌رمه .
لە ماوەی رابردوو، ناوی ئه‌یمەن به‌چەندین یانە په‌یوه‌ستكرابوو، به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه عێراقیه‌كان هێرشبه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌گه‌ڵ یانه‌ی گه‌رمه گه‌یشتۆته رێكه‌وتن.
كه‌ناڵی رابیعه باسی له‌وه‌كردووه، یانه‌ی گه‌رمه له‌گه‌ڵ ئه‌یمه‌ن حوسێن گه‌یشتۆته رێكه‌وتن و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی واژۆ ده‌كات و نرخی گرێبه‌سته‌كه‌شی ملیارێك و 250 هه‌زار دیناری عێراقیه و به‌مه‌ش ده‌بێته گرانترین یاریزانی عێراقی له مێژوودا.
ئه‌یمەن لە 31 کانوونی دووەمی 2025، بە شێوەی خواستن رووی لە یانەی وەکرەی قەتەری کرد و ئێستا یاریزانێكی ئازارده و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه قه‌رته‌رییه‌كه كۆتایی هاتووه.
ئه‌یمه‌ن حوسێن غەزبان ، لە 22 ئازاری 1996 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، پێشتر یاریی بۆ زۆرێك له یانه‌كانی عێراق وه‌كو ( دهۆك – شوڕته – نه‌فت- قوه جه‌وییه – غازی شیمال) كردووه.