بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ زاخۆ گرێبەستی ئەستێرەیەکی گەورەی نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

عەلی کازم، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی عێراق گرێبەستەکەی لەگەڵ زاخۆ نوێکردەوە

یانەی زاخۆ بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند گرێبەستی عەلی کازم، گۆڵپارێزی یانەکەیان بۆ وەرزێکی دیکە نوێکردووەتەوە و گۆڵپارێزەکەی هەڵبژردەی عێراق لە وەرزی داهاتووش درێسی زاخۆی دەلال دەپۆشێت.

دهۆک ئۆفەرێکی گرانبەهای پێشکەشی ئەو گۆڵپارێزە 27 ساڵانە کردبوو، بۆ ئەوەی بیکاتە جێنشینی محەمەد ساڵح کە دەچێتە ریزەکانی قوە جەوییە و بەفەرمی رۆیشتنی لە یانەکە راگەیاندووە. بەڵام عەلی کازم ئۆفەرەکەی دهۆکی رەتکردەوە و نەچووە ریزەکانی هەڵۆیەکانی چیا.

گۆڵپارێزە 27 ساڵانەکە هاوینی 2023 لە یانەی نەفتی وەسەتەوە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی زاخۆ کرد، وەرزی رابردوو بە درێسی یانەکەی لە جام و خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 38 یاری 18 کلین شیتی تۆمارکرد و تەنیا 25 گۆڵی لێکرا.

تایبەت بە یاریگا؛ عەلی کازم لە نێوان دهۆک و زاخۆ خۆی یەکلایی کردەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button