فەرمی؛ ئاتلێتیکۆ مەدرید گرێبەستێکی دیکەی راگەیاند

یاریگا –
مارک پووبیڵ، ناوەڕاستکاری ئیسپانی پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد.
بەشێوەیەکی فەرمی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید رایگەیاند، مارک پووبیڵ ناوەڕاستکاری ئیسپانی لە ئالمێریاوە پەیوەندی بە رۆخی بلانکۆس کردووە و گرێبەستێکی درێژخایەنی لەهەڵ یانەکە واژۆ کردووە.
ئاتلێتیکۆ مەدرید لە بەرامبەر گواستنەوەی یاریزانە 22 ساڵانییەکە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ بە ئالمێریا دەدات، بەگوێرەی مەرجێکی گرێبەستەکە هەرکاتێک یانە مەدریدییەکە یاریزانەکە بفرۆشێت، 15%ـی پارەکە دەچێتە خەزێنەی ئالمێریا.
¡Bienvenido, Marc Pubill! 😁 pic.twitter.com/fLWDhfsPat
— Atlético de Madrid (@Atleti) July 23, 2025
پووبیڵ هاوینی 2023 بەبڕی 5 ملیۆن یۆرۆ لە لێڤانتییەوە پەیوەندی بە ئالمێریا کردووە.
وەرزی رابردوو بە درێسی یانە ئیسپانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکەندا بەشداریی 40 یاریی کردووە، گۆڵێکی کردووە و پێنج گۆڵی دروستکردووە.
هاوینی 2024 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەشداریی ئۆڵێمپیادی پاریسی کرد و مێدالیای زێڕی بەدەستهێنا