ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پاریس سانجێرمان خۆی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی گەورەی ریال مەدرید ئامادە دەکات

ململانێی گەورەیەکی ئەوروپا دەکات

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ، هێرشبەری بەڕازیلی ململانێی لیڤەرپوول دەکات.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمانیش چووەتە کێبڕکێی گواستنەوەی رۆدریگۆ و پاریس بۆ بەدەستهێنانی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە ململانێی لیڤەرپوول دەکات.

پاریس بەشێوەیەکی چڕ بەدوای یاریزانێکی باڵ دەگەڕێت، دەیانەوێت لەم هاوینە یاریزانێکی گونجاو بە نرخێکی گونجاو بگوازنەوە و ئێستا بە وردی چاودێری بارودۆخی رۆدریگۆ دەکەن.

هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی فلۆریان پلێتنبێرگ، لیڤەرپوولیش لە نزیكەوە چاودێری بارودۆخی رۆدریگۆ دەكات، لە ئەگەری رۆیشتنی لویس دیاز ئەوا وەک شوێنگرەوەی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ دەكەن.

ریال مەدرید رێگری لە رۆیشتنی هێرشبەرە 24 ساڵانییەکە ناکات، ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاوی پێشکەش بکرێت، ئامادەیە دەستبەرداری ببێت.

رۆدریگۆ لە هاوینی 2019 بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە سانتۆسەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد. بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 90 ملیۆن یۆرۆیە.

بەدرێسی ریال مەدرید لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 270 یاریی کردووە، 68 گۆڵی کردووە و 51 گۆڵی دروستکردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button