
یاریگا –
مارتن زوبیمێندی، ئەستێرەی نوێی ئارسیناڵ هۆکاری رەتکردنەوەی ئۆفەرەکەی لیڤەرپوڵی ئاشکرا کرد.
زوبیمێندی لەم گواستنەوەی هاوینەدا، لە ریال سۆسیدادەوە بە بەهای نزیکەی 55 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە کرد. یاریزانە ئیسپانییەکە کە 19 یاری بۆ هەڵبژاردەکەی کردووە، ماوەیەکی زۆرە چاوی لەوە بووە پەیوەندی بە یانەیەکی پرێمەرلیگەوە بکات، ساڵی رابردووش لە لێواری گواستنەوەی بۆ ئەنفێڵد بوو.
لیڤەرپوول ئامادەبوو بڕی هەلوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە بەهای 51 ملیۆن پاوند پێشکەشی ریال سۆسیداد بکات بەڵام یاریزانەکە مانەوەی لە لالیگا و بەردەوامبوونی لەگەڵ یانەکەی هەڵبژارد. ئێستا دوای ساڵێک پەیوەندی بە پرێمەرلیگ کرد و ئەندامی ئارسیناڵە.
ئێستا ئاوەڕاستکارە تەمەن 26 ساڵەکە سەبارەت بە مانەوەی لە سان سێباستیان و پەیوەندی نەکردنی بە لیڤەرپوول ئاشکرای کرد و گوتی:
یەکەم پرسیار کە ناچار بووم لە خۆم بپرسم ئەوە بوو کە ئایا دەمەوێت سۆسیداد جێبهێڵم یان نا، لەراستیدا کاتێکی گونجاو نەبوو. هەستم دەکرد سۆسیداد دەرفەتی زیاترم پێدەبەخشێت و هێشتا زۆر شتم ماوە فێری بم، بۆیە مانەوە باشترین بڕیار بوو بۆ من بەر لەوەی هەنگاوێکی گەورە بنێم.
Martín Zubimendi has said he turned down Liverpool last summer because “it wasn’t the right time” 👀 pic.twitter.com/h8SIovGmjy
— ESPN UK (@ESPNUK) July 23, 2025
زوبیمێندی لە ساڵی 2020 لە لاوانی سۆسێدادەوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و گرێبەستەكەی لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.
هاوینی رابردوو یانەی لیڤەرپوول تەنیا چەند هەنگاوێکی کەم لە گواستنەوەی مارتن نزیک بوو، بەڵام ناوبراو بڕیاری مانەوەی لە یانەكەی دا.
وەرزی رابردوو زوبیمێندی لەگەڵ سۆسێداد بەشداری 48 یاریی كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات و دووی دیکەش درووست بكات.