ئیتاڵیا
یوڤێنتۆس و پۆرتۆ لەسەر ئاڵوگۆڕی دوو یاریزان رێککەوتن

یاریگا-هەردوو یانەی یوڤێنتۆس و پۆرتۆ گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی جواو ماریۆی بەرگریکاری یانە پۆرتوگالییەکە.
بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، ماریۆ سبەینێ دەگاتە ئیتاڵیا و پشکنینی پزیشکی بۆ بیانکۆنێری ئەنجامدا. گواستنەوەکەش لە میانەی مامەڵەیەکی ئاڵوگۆڕدا بووە و لە بەرامبەردا ئەلبێرتۆ کۆستا دەچێتە پۆرتۆ.
کۆستا ناسنامەی پۆرتوگالییە و تەنها حەوت مانگە وڵاتەکەی بەرەو ئیتاڵیا جێهێشتبوو. نرخی ناوبراو بە 10 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێنراوە و ئەلبێرتۆ کۆستا بە 15 ملیۆن، بەم شێوەیە پۆرتۆ دەبێت پێنج ملیۆن بداتەوە بە یۆڤی.
ئەلبێرتۆ کۆستا لە گواستنەوەی زستانەدا بە 13.8 ملیۆن یۆرۆ روویکردبووە پۆرتۆ بەڵام سەرکەوتوونەبوو لەو یانەیەدا. لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵیش سپۆرتینگ لیشبۆنە هەوڵی گواستنەوەی دابوو بەر لە پۆرتۆ بەڵام سەرکەوتوونەبوون.