
یاریگا –
جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگالی فەنەرباچێ، بڕوای وایە ئەرکی یۆکێرێش لە یانە نوێیەکەی زۆر قورس دەبێت.
دواجار ئارسیناڵ و سپۆرتینگ لیسبۆن بە بەهای 63.5 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 10 ملیۆن یۆرۆ وەک پاداش، لەبارەی یۆکێرێش گەیشتنە رێککەوتن و هێرشبەرە سویدییەکە بۆ ماوەی پێنج ساڵ گرێبەست لەگەڵ گەنەرز واژۆ دەکات. وردەکارییەکانی پاداشتەکان بووە هۆی دواکەوتنی پرۆسەی گواستنەوەکان، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت بەم زووانە گواستنەوەکە بە فەرمی پشتڕاست بکرێتەوە.
Contratar em Portugal? O Cândido está disponível, Mister 👀 😂
Não percas, amanhã às 21h00, no Futebol Total, a entrevista especial a José Mourinho! 📺#Canal11 #FutebolEmPortuguês pic.twitter.com/bBhJQb2m8x
— Canal 11 (@Canal_11Oficial) July 21, 2025
مۆرینیۆ، راهێنەری پێشووی چێڵسی و مانچێستەر یونایتد و تۆتنهام، ستایشی یۆکێرێشی کرد و بە یاریزانێکی گەورە ناوی برد، بەڵام پێی وایە لە پرێمەرلیگ رووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی زۆر سەختتر دەبێتەوە. راهێنەرە پۆرتوگالییەکە لەمبارەیەوە گوتی:
یاریزانێکی گەورەیە گومانم لەوەدا نییە، بەڵام سپۆرتینگ ستایلێکی هەبوو کە بە تەواوی لە دەوری ئەودا دەسوڕایەوە، زۆر گونجاو بوو، نازانم لە سەرەتاوە هوگۆ ڤیانا و روبێن ئامۆریم بیریان لە چی دەکردەوە، یۆکێرێش یاریزانێکە توانایەکی زۆری هەیە، بەڵام لە ئینگلتەرا بەرامبەر تیپە بەهێزەکان و یاریزانی باشتر یاری دەکات ئەمەش ئەرکەکەی قورستر دەکات.
پێویستی ئارسناڵ بۆ سەرەڕم ساڵانێک بووەتە بابەتی گفتوگۆ، زۆر کەس پێیان وایە یاریزانێکی بەهێز لە پێشەوە دەتوانێت دواجار ببێتە هۆی سەرکەوتنیان لە پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ، هەروەها رێگەیەک ببڕێت بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستەکانی چەند ساڵی رابردوو لەم رکابەرییانەدا، هەر لەبەر ئەم هۆکارە چاوەڕوانیەکی زۆر لە یۆکێرێش دەکرێت بتوانێت یارمەتی گەنەرزبدات و لە قەیرانی بێنازناوی رزگاریان بکات.