چێڵسی لە گواستنەوەی چاڤی سیمۆنس نزیکدەبێتەوە
لایپزیگ شوێنگرەوەی یاریزانەکەی دیاریکردووە

یاریگا –
چێڵسی لە گواستنەوەی چاڤی سیمۆنس، ئەستێرەی هۆڵەندی نزیکبووەتەوە.
رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فیلیپ هاینز بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی لە رێککەوتنی مەرجە کەسییەکان لەگەڵ چاڤی سیمۆنس نزیکە و گفتوگۆی گواستنەوەی یاریزانە هۆڵەندییەکە پێشکەوتووە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، لاپزیگ دەزانێت سیمۆنس لەم هاوینە یانەکە جێدەهێڵێت، بۆیە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کارنێی چوکوێمێکا، ناوەڕاستکاری چێڵسی چڕکردووەتەوە کە بلوز بڕیاریداوە لەم هاوینە دەستبەرداری یاریزانە لاوەکە ببێت.
هاوکات هەر لە ئەڵمانیا بۆڕووسیا دۆرتموندیش کێبڕکێی گواستنەوەی یاریزانەکە دەکات، بەڵام لایپزیگ دەیەوێت سود لە گرێبەستەکەی سیمۆنس وەربگرێت و چوکوێمێکا بەرەو ریزەکانی بگوازێتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ یاریزانەکە و چێڵسی بکات.
🔴 EXCLUSIVE: RB Leipzig are now seriously pursuing a transfer for Carney Chukwuemeka. Leipzig have already initiated talks. Chukwuemeka is allowed to leave Chelsea. Borussia Dortmund are also involved.
Further steps regarding Chukwuemeka/Leipzig are expected on Wednesday.
— Philipp Hinze (@philipphinze24) July 22, 2025
هاوکات لایپزیگ چێڵسی ئاگادارکردووتەوە، بۆ گواستنەوەی سیمۆنسی هۆڵەندی پێویستە 80 ملیۆن یۆرۆ بخەنە خەزێنەی یانە ئەڵمانییەکە.
سیمۆنسی تەمەن لە هاوینی 2019 بە گرێبەستێکی ئازاد لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە پاریس کرد، بەدرێسی سانجێرمان بەشداری تەنیا 11 یاری کرد، بەشێوەیەکی گشتی تەنیا 331 خولەک یاری کرد و یەک گۆڵی دروستکرد.
لە هاوینی 2022 پاریسی جێهێشت و بەشێوەی خواستن یاریی بۆ ئایندهۆڤنی هۆڵەندی کرد، لە وەرزی دواتریش جارێکی دیکە بەشێوەی خواستن یانە فەڕەنسییەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە لایپزیگ کرد.
لە زستانی ئەمساڵ یانە ئەڵمانییەکە بەبڕی 50 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی چاڤی کرد بە هەمیشەیی و تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە واژۆکرد.
بەدرێسی لایپزیگ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 76 یاریی کردووە، 21 گۆڵی کردووە و 23 گۆڵی دروستکردووە.
تەواو؛ چێڵسی خۆی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی هۆڵەندی یەکلاییکردەوە