ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ یەکەم ئۆفەری فەرمی پێشکەش بە ئەستێرەیەکی ریال مەدرید دەکرێت

ریال مەدرید وەڵامی ئۆفەرەکە دەداتەوە..

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لەم هاوینە دەستبەرداری دانی سێبایۆس، ناوەڕاستکاری ئیسپانی دەبێت.

رۆژنامەنووسی ئیسپانی ماتیۆ مۆریتۆ ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید لەم هاوینە بەڕێژەی %100 دەستبەرداری دانی سێبایۆس دەبێت و مێرێنگی ئامادەیە بە بڕی 15 بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت.

سێبایۆس تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە، بەڵام لە کورسی یەدەک بێزارە و داوای لە یانەکەی کردووە دەستبەرداری ببن.

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، ریال بێتیس بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە لەسەرهێڵە و ئۆفەرێکی بە بەهای 5 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە ریال مەدرید کردووە، بەڵام یانە مەدریدییەکە بەو ئۆفەرە رازی نییە و داوای 15 بۆ 20 ملیۆن یۆرۆی کردووە بەڵام بێتیس ئامادە نییە ئەو نرخە بدات.

ئانخێل هارۆ، سەرۆکی بێتیس لەبارەی سێبایۆس؛

سێبایۆس یاریزانی ریال مەدرید و پێویستە رێز لەوە بگرین و قسە لەسەر یاریزانی یانەی دیکە نەکەین، بەڵام چاومان لەسەر بازاڕی گواستنەوەیە و هەڵسەنگاندن بۆ هەموو ئەگەرەکان دەکەین.

بێتیس دەرگای بەڕووی هیچ یاریزانێک دانەخستووە، بەڵام بۆ گواستنەوەی یاریزانان پێوەری دارایی خۆمان هەیە و بێتیس پارەیەکی زۆر لە گواستنەوەی هیچ یاریزانێک خەرج ناکات.

سێبایۆس لە ئەکادیمیای ریال بێتیس پێگەیشتووە، لە هاوینی 2017 بەبڕی 16.50 ملیۆن یۆرۆ لە بێتیسەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە.

دوو وەرز لەمەوبەر ریال بێتیس هەوڵی بۆ گەڕانەوەی یاریزانە 28 ساڵانیەکەدا، هەردوولا گەیشتنە رێککەوتن، بەڵام لەکۆتاییدا گرێبەستەکە شکستهێنا و سێبایۆس لە مەدرید مایەوە.

سندووقی گواستنەوەکان؛ مێرکاتۆی هاوینەی ریال مەدرید کۆتاییهاتووە؟

بابەتی زیاتر

Back to top button