ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ لیڤەرپوول ئەستێرەیەکی لاوی گواستەوە

شەشەم گرێبەستی لیڤەرپوولە لە مێرکاتۆی هاوینە

Yariga App

یاریگا –

هوگۆ ئێکیتیکێ، ئەستێرەی لاوی فەڕەنسی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول واژۆ کرد.

ئێکیتیکێ بە بەهای 82.5 ملیۆن یۆرۆ و 12.5 ملیۆن گۆڕانكاری تاوەکو ساڵی 2031 پەیوەندی بە پاڵەوانی وەرزی پێشووی پرێمەرلیگەوە کرد.

دوای تەواوکردنی پڕۆسەی پشکنینی پزیشکی لە شاری لیڤەرپوول و واژۆکردنی گرێبەستەکەی، دەستبەجێ دەچێتە هۆنگ کۆنگ و بەشداری لە ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ دەکات.

ئێکیتیکێ یەکێکە لە دیارترین هێرشبەرانی بۆندسلیگا و لە وەرزی رابردوودا لە کۆی 33 یاریدا 15 گۆڵ و هەشت ئەسیستی هەبوو.

ئێکیتیکێ لە هاوینی رابردوودا بەبڕی 20 ملیۆن یۆرۆ لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە فڕانکفورت کرد. پێشتر یاریی بۆ یانەکانی رێمس و ڤایڵی دانیمارکی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button