ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چەندین یانە داوای ئەستێرەیەکی لاوی مان سیتی دەکەن

بە ئۆفەرەکان رازی نییە

Yariga App

یاریگا –

جەیمس ماکاتی، یاریزانی لاوی مانچێستەر سیتی نایەوێت پرێمەرلیگ جێبهێڵێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، چەندین ئۆفەر لە دەرەوەی پرێمەرلیگ پێشکەش ماکاتی کراون، بەڵام یاریزانەکە دەیەوێت لە ئینگلتەرا بمێنێتەوە.

یانەکانی ئینتراخت فڕانکفورت، بۆڕووسیا دۆرتموند و بایەر لیڤەرکوزن گرنگییان بە مەکئاتێ داوە، جیا لەمەش چەند یانەیەکی سێریا ئەی لەسەرهێڵن.

پێشتر سکای سپۆرتس بڵاویکردبووەوە، نۆتینگهام فۆڕێست گفتوگۆی لەگەڵ یاریزانی نێودەوڵەتی ژێر 21 ساڵی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، مانچێستەر سیتی لە گواستنەوەی فرێدی لاوری، یاریزانی لاوی ئاستۆن ڤیلا نزیکە.

لاوری دەتوانێت وەکو دڵی بەرگریکار و ناوەڕاستکار یاریی بکات، لە سێپتێمبەر/ئەیلوولی ساڵی 2023 لە پۆرت ڤالێیەوە پەیوەندی بە ڤیلانز کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button