دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ لیڤەرپوول شوێنگرەوەی لویس دیاز دەستنیشاندەكات و برێنتفۆرد ئۆفەرێكی نیوكاسڵی رەتكردەوە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول ئەستێرەیەكی بەڕازیلی دەوێت، ئالێكساندەر ئیزاک داوای زیادكردنی مووچەكەی دەكات و دوو یانەی ئیتاڵیا هۆیلود دەكەن بە ئامانج.

رۆدریگۆ دی پاوڵ یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدرید بە بەهای 15 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی چوار ساڵ پەیوەندی بە ئینتەر مەیامیەوە دەكات – فابریزیۆ رۆمانۆ.

ئەگەر لویس دیاز لیڤەرپوول جێبهێڵێت ئەوا رۆدریگۆی بەڕازیلی و یاریزانی ریال مەدرید پاڵێوراوە بۆ ئەوەی جێگای بگرێتەوە – فلۆریان پلێتنبێرگ.

ئالێكساندەر ئیزاک بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی داوای مووچەی هەفتانەی 300 هەزار پاوەند لە نیوكاسڵ دەكات – تۆک سپۆرت.

گرانیت چاكا لەگەڵ سەندرلاند رێككەوتووە و تەنیا رێككەوتنی نێوان یانەكەی پرێمەرلیگ و بایەر لیڤەركوزن ماوە – تایمز.

برێنتفۆرد یەكەم ئۆفەری نیوكاسڵی بە بەهای 25 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی یۆوان ویسا رەتكردەوە – ئاتلێتیک.

ئاتاڵانتا و لازیۆ گرنگی بە گواستنەوەی راسموس هۆیلوند هێرشبەری دانیماركی یانەی مانچێستەر یونایتد دەدەن – فووت مێركاتۆ.

ئاتلێتیكۆ مەدرید لە گفتوگۆكانی لەگەڵ چێڵسی بۆ گواستنەوەی رێناتۆ ڤیێگا بەردەوامە و یانە ئینگلیزیەكە بۆ دەستبەرداربوون لە تواناكانی داوای 35 ملیۆن پاوەند دەكات – فابریزیۆ رۆمانۆ.

ئێڤەرتن گرنگی بە گواستنەوەی ئادەم ئازنۆ بەرگریكاری مەغریبی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەدات – ئاتلێتیک.

وۆڵڤز لە گواستنەوەی جۆن ئاریاسی كۆڵۆمبی و هێرشبەری فلومینێنسی هەروەها مارک پەبڵ بەرگریكاری ئالمێریا نزیكدەبێتەوە – تێلیگراف.

ئێڤەرتن گرنگی بە گواستنەوەی سامویێل لینۆ یاریزانی ئاتلێتیكۆ مەدرید دەدات و یانەكەشی كراوەیە بۆ ئەوەی دەستبەرداری ببێت – ئاس.

بابەتی زیاتر

Back to top button