بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید خواستی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئینتەر پیشانداوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید چاوی لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی دیکەیە بۆ ریزەکانی و ئەمجارەش هەر لە هێڵی ناوەڕاست گرێبەست ئەنجامدەدات.

مەدریدیەکان تا ئێستا هەر لەم هاوینە چوار گرێبەستی گەورەیان ئەنجامداوە، ئەوانیش دین هاوسن، ترێنت ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد و ئالڤارۆ کارێراس بۆ هێڵی بەرگریی و، فرانکۆ ماستانتونۆ بۆ هێڵی ناوەند.

بەگوێرەی زانیارییەکانی RM Confidenceی ئیسپانی، یانە شاهانەکە ئێستا خواستی لە گواستنەوەی نیکۆلۆ بارێلای ئەستێرەی دیاری ئینتەر میلانە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی زانیوە کە نیرازوری نرخی 60 ملیۆن یۆرۆی خستووەتەسەر یاریزانە ئیتاڵیەکەی. ئەوەش بە لای ریال مەدریدەوە نرخێکی نالۆژیکیە بۆ ناوەڕاستکارە 28 ساڵییەکەیان.

بەشێک لە سەرچاوەکانی دیکە باس لەوەدەکەن لە باری شکستهێنانی ریال لە گواستنەوەی رۆردی لە مانچێستەر سیتی، ئەوا هەوڵەکانیان لە سێ ناوەراستکاری ئاستبەرزدا چڕدەکەنەوە. کە یەکێکیان بارێلایە و ئەوانی دی ماک ئالێستەری لیڤەرپوول و ئێنزۆ فێرناندێزی چێڵسیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button