ئیسپانیاگرنگترین

ژمارەی 10ی وەرزی داهاتووی ریال ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو ژمارە 10ی وەرزی داهاتووی ریال مەدریدی ئاشکراکرد.

لەدوای رۆشتنی یەکجارەکیی لوکا مۆدریچ کە ئەم هاوینە مەدریدی جێهێشت و پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە کرد، مشتومڕێک کەوتە شەقامی وەرزشی بەگشتی و نێو هاندەرانی شاهانەکان کێ ژمارە ئەفسووناوییەکە دەپۆشێت.

پێشتر مێدیاکانی ئەو وڵاتە و لەنێوشیاندا رۆژنامەی مارکا ناوی دیارترین ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە ئەگەری بەهێزن بۆ پۆشینی ژمارەکە. ناوی هەریەکە لە کیلیان ئێمباپێ و ئاردا گولەر وەک دوو بەهێزترن پاڵێوراو باسکران.

تۆزێک پێش ئێستا رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی بڵاویکردەوە کە ژمارەکە بۆ کیلیان دەبێت.

ئێمباپێ پێشتر لە مۆناکۆ و ئێستاش لە ریزی هەڵبژاردەی فەڕەنسا ژمارە 10ی بۆ خۆی قۆرخکرد. رۆشتنی مۆدریچیش ئەم هەلەشی لە ریال بۆ رەخساند.

لیکیپ زانیویەتی کە خودی یاریزانەکە داوای ژمارەکەی نەکردووە، بەڵکوو دەستەی کارگێڕی شاهانەکان بڕیارەکەی داوە.

لای خۆشیەوە رۆژنامەی لو پاریسیان جەختی لە زانیارییەکە کردووەتەوە و نووسیویەتی کە لە چەند رۆژی داهاتوودا درێسەکە بە ناوی ئێمباپێوە بۆ فرۆشتن ئامادەدەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button