ئه‌ڵمانیاگرنگترین

سیمۆنس بەشداری راهێنانەکانی لایپزیگ دەکات؟ زانیاریی ورد بڵاوکرایەوە

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە ئەڵمانیاوە زانیاریی وردی خستەڕوو سەبارەت بە چارەنووسی چاڤی سیمۆنس کە دەنگۆی رۆشتنی لە لایپزیگ هەیە و چەند یانەیەکی گەورەش لەسەر هێڵن.

ناوەڕاستی مانگی رابردووبوو کە رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا، فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، چاڤی سیمۆنس خۆی یەکلاییکردووەتەوە و بڕیارەکەی ناگۆڕێت و بڕیاریداوە لەم هاوینە لایپزیگ جێبهێڵێت، هێرشبەرە هۆڵەندییەکە دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ یاریی بکات. یانەکەشی بڕی 80 ملیۆنی وەک نرخی فرۆشتنی دیاریکرد.

دوایین پەرەسەندن؛ لایپزیگ نرخی چاڤی سیمۆنس دیاریدەکات

ئێستا و دوای زیاتر لە مانگێک لە بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە، هەمان سەرچاوە زانیاریی وردی ئاشکراکردووە کە ئێستا یانەکە خۆی بۆ وەرزی نوێ ئامادەدەکات.

فلۆریان نووسیویەتی یاریزانە هۆڵەندیەکە سبەی چاڤی لەگەڵ یانەکەی گەشت دەکات بۆ شوێنی راهێنانەکانیان. بەڵام ئەمڕۆ گەشتی نەکردبوو، کە هۆکارەکەی فشاری زۆریی یارییەکان بووە نەک خۆدوورخستنەوەی یاریزانەکە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسەکەی سکای، تا ئەمڕۆش هیچ پەیوەندییەکی یانە بۆ یانە لەنێوان لایپزیگ و یانەکانی چێڵسی، ئارسیناڵ و بایرن میونشن رووینەداوە.

سەبارەت بە نرخی چاڤی، یانەکەی داوای لای کەم 70 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button