ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ لیڤەرپوول گفتوگۆكانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەک دەستپێكردووە

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا چالاكە و نزیكە لەوەی بەفەرمی گرێبەستی هوگۆ ئێكیتیكێ یەكلاییبكاتەوە.

لیڤەرپوول لە مێركاتۆی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ جیۆرجی مامارداشڤیڵی، میلۆس كێركێز، ئارمین پێچی، فلۆریان ڤیرتز، جێرمی فریمپۆنگ و هوگۆ ئێكیتیكێ واژۆ كردووە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فلۆریان پلێتنبێرگ، لیڤەرپوول لە نزیكەوە چاودێری بارودۆخی رۆدریگۆ دەكات، لە ئەگەری رۆیشتنی لویس دیاز ئەوا وەک شوێنگرەوەی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ دەكەن.

ریال مەدرید كراوەیە بۆ ئەوەی رۆدریگۆ بفرۆشێت و یاریزانەكەش ئاگاداری ئەوەیە، لیڤەرپوول دەزانێت تێچووی گرێبەستەكە زۆرە و ساڵانە 10 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

ریال مەدرید رێگری لە رۆیشتنی هێرشبەرە 24 ساڵانییەکە ناکات، ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاوی پێشکەش بکرێت، ئامادەیە دەستبەرداری ببێت.

رۆدریگۆ لە هاوینی 2019 بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە سانتۆسەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد. بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 90 ملیۆن یۆرۆیە.

بەدرێسی ریال مەدرید لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 270 یاریی کردووە، 68 گۆڵی کردووە و 51 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button