بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

ئەستێرەیەکی نەورۆز ماڵئاوایی لە یانەکەی کرد و لە دهۆک نزیکە

Yariga App

یاریگا –

ئەحمەد مەحموود ریزەکانی نەورۆزی بەجێهێشت و ماڵئاوایی لە یانەکە کرد، لە چوونی بۆ ریزەکانی دهۆک نزیکبووەتەوە.

ئەحمەد مەحموود ناوەڕاستکاری یانەی نەورۆز یانەکەی بەجێهێشت و لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەی نەورۆز کردووە، لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی :’ماڵئاوا یانەی نەورۆز و هاندەرە نایابەکانی نەورۆز و شارە سەرنجڕاکێشەی سلێمانی، ئێوە بۆ هەمیشە لە دڵم دەمێننەوە’.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ئەحمەد مەحموود لەگەڵ یانەی دهۆک لەگفتوگۆدایە و نزیکە بچێتە ریزەکانی هەڵۆیەکانی چیا بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو درێسی ئەو یانە زەرد و شینپۆشە بپۆشێت.

یاریزانە 30 ساڵانەکە هاوینی 2023 لە زەوڕاوە پەیوەندی بە نەورۆزەوە کرد و پێشتر لە ریزی یانەی کارەباش یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button