تەواو؛ گرێبەستە چاوەڕوانکراوەکەی مێرکاتۆی ئەم هاوینە یەکلایی کرایەوە
دواجار ئارسیناڵ و سپۆرتینگ لیسبۆن گەیشتنە رێککەوتن

یاریگا –
ئارسیناڵ و سپۆرتینگ لیسبۆن دواجار لەبارەی یۆکێرێش گەیشتنە رێککەوتن و هێرشبەرە سویدییەکە بۆ ماوەی پێنج ساڵ گرێبەست لەگەڵ گەنەرز واژۆ دەکات.
دەیڤد ئۆرنشتاین رۆژنامەنووسی بەریتانی لە تۆڕی وەرزشی ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، دواجار گرێبەستی ڤیکتۆر یۆکێرێش بۆ ئارسیناڵ یەکلایی بووەوە و ئەو هێرشبەرە سویدییە بەرامبەر 63.5 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 10 ملیۆن یۆرۆی دیکە پاداشت دەچێتە ریزەکانی گەنەرز.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، چوونی یۆکێرێش بۆ ئارسیناڵ یەکلایی بووەتەوە و حەسەن چەتینکایا بەڕێوەبەری کارەکانی یۆکێرێش لە بەشێکی شایستە داراییەکانی خۆی خۆش بووە، بۆ ئەوەی ئارسیناڵ و سپۆرتینگ لیسبۆن بگەنە رێککەوتن.
🚨 EXCLUSIVE: Arsenal & Sporting CP on verge of total agreement for Viktor Gyokeres. €63.5 + €10m already struck but add-ons needed work – now finishing touches, conclusion imminent. #SportingCP striker wanted #AFC only; 5yr contract ready @TheAthleticFC https://t.co/eLGZRzMhdJ
— David Ornstein (@David_Ornstein) July 22, 2025
یۆکێرێش هەر لە سەرەتای ئەم هاوینەوە پێداگیری لەسەر چوونی بۆ ئارسیناڵ دەکرد، ئۆفەرێکی مانچێستەر یونایتدی رەتکردەوە و لە یانەکەی یاخیبوو، ئامادە نەبوو بگەڕێتەوە راهێنانەکانی سپۆرتینگ لیسبۆن و لە بەشێکی مووچەکەی خۆشبووە بۆ ئەوەی بچێتە گەنەرز.
لە هاوینی 2023 لە کۆڤێنتری ئینگلیزییەوە بەبڕی 24 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە سپۆرتینگی پۆرتوگالی کرد و وەرزی رابردوو بووە گۆڵکاری خولی نایابی پۆرتوگاڵ، بە درێسی یانە پۆرتوگالییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان بەشداریی 102 یاریی کردووە، 97 گۆڵی کردووە و 28 گۆڵی دروستکردووە.