عێراقکوردستانگرنگترینیاریگا

تایبەت بە یاریگا؛ سێ راهێنەر بەربژێرن ئەرکی راهێنەرایەتی زاخۆ بگرنە ئەستۆ

بەمزووانە دەستەی کارگێڕی زاخۆ بڕیاری خۆی دەدات

Yariga App

یاریگا –

سێ راهێنەر بەربژێرن بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی زاخۆ بگرنە ئەستۆ، دەستەی کارگێڕی زاخۆ بەمزووانە لە کۆبوونەوەیەکدا راهێنەری نوێی یانەکەی دەستنیشان دەکات.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، هەریەکە لە ئەیوب ئۆدیشۆ، فیراس خەتیب و حوسام بەدری بەربژێرن بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی زاخۆ بگرنە ئەستۆ و شوێنی عەبدولغەنی شەهد بگرنەوە کە دەستی لە راهێنەرایەتی زاخۆ کێشایەوە و ئەمڕۆ وەکو راهێنەری نوێی زەوڕا دەناسێنرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، هەریەکە لە ئەیوب ئۆدیشۆ راهێنەری پێشووی قوە جەوییە، زەوڕا، تەڵەبە و هەولێر بەربژێرە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە خولی ئەستیرەکانی عێراق راهێنەرایەتی کوڕانی خابوور بکات، فیراس خەتیب راهێنەری سووری یانەی فحەیحیلی کوەیتی بەربژێرێکی دیکەیە بۆ ئەوەی راهێنەرایەتی زاخۆ بکات، کە پێشتر ساڵی 2022 لەو یانەیە دەستی بە راهێنەرایەتی کرد.

حوسام بەدری راهێنەری میسری پێشووی شوڕتەش بەربژێرێکی دیکەیە بۆ ئەوەی متمانەی زاخۆییەکان بەدەست بهێنێت، کە وەرزی رابردوو زاخۆ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و لە جامی عێراقیش گەیشتە یاریی کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button