بازاڕی گواستنهوهعێراقکوردستانگرنگترین
تایبەت بە یاریگا؛ نەورۆز گۆڵپارێزێکی لاو دەگوازێتەوە ریزەکانی و لە چەند رۆژی داهاتوو دەگاتە سلێمانی

یاریگا –
نەورۆز لەگەڵ رەزا عەبدولعەزیز گۆڵپارێزی نەجەف گەیشتە رێککەوتن، لە چەند رۆژی داهاتوو ئەو گۆڵپارێزە لاوە بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی دەگاتە سلێمانی.
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، رەزا عەبدولعەزیز گۆڵپارێزی لاوی یانەی نەجەف لەگەڵ نەورۆز گەیشتووەتە رێککەوتن، بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق پارێزگاری لە گۆڵی نەورۆز دەکات و لە چەند رۆژی داهاتوو بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی دەگاتە شاری سلێمانی.
گۆڵپارێزە 22 ساڵانەکە کە هاوینی 2023 لە دیوانییەوە پەیوەندی بە نەجەفەوە کردبوو، وەرزی رابردوو بە درێسی نەجەف لە خول و جامی عێراق بەشداریی 15 یاریی کرد، 15 گۆڵی لێکرا و 5 کلین شیتی تۆمارکرد.