تەواو؛ کۆنسێساو بەڵگەنامەکانی واژۆکرد بۆ پەیوەندیکردنی بە گەورەیەکی ئیتاڵیا

یاریگا –
فرانسیسکۆ کۆنسێساو لەسەر پێداگرییەکانی بەردەوامبوو تا خەونەکەی بە ئەنجام بگەیەنێت و پەیوەندی بە گەورەیەکی ئیتاڵیاوە بکات.
هاوینی 2024 بوو یوڤێنتوس بەخواستن فرانسیسکۆی لە پۆرتۆوە گواستەوە بەڵام مەرجی کڕینەوەی لەگەڵدا بوو کە دەتوانێ لە هاوینی 2025 بتوانێت بە بڕی 30 ملیۆن بیکاتە یاریزانی هەمیشەیی یانەکەیان.
بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکان کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، دووشەممەی رابردوو یاریزانە پۆرتوگالیەکە هەموو بەڵگەنامەکانی واژۆکردووە کە تێیدا دەستبەرداری 20%ی مافی گرێبەستەکەی دەبێت لەگەڵ پۆرتۆ تەنها لەپێناو پەیوەندیکردنی بە خانمە پیرەکەوە.
رۆمانۆ نووسیویەتی کە هەفتەی رابردوو هەردوو یانە گواستنەوەکەیان واژۆ کردووە کە نرخەکەی 30 ملیۆن یۆرۆ دەبێت بەڵام بە چوار قیست دەدرێت بە یانە پۆرتوگالیەکە.
لە کۆتا بەشی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەدا هاتووە یاریزانە تەمەن 22 ساڵییەکە تەنها یوڤێنتوسی ویستووە.
🚨⚪️⚫️ Chico Conceição signed all the documents on Monday to give up on his 20% of the deal from Porto.
Juventus and Porto signed last week as Chico joins Juve on permanent deal for fee in excess of €30m paid in four installments.
Never in doubt as he only wanted Juve 🇵🇹 pic.twitter.com/yal904bVWh
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 22, 2025
کۆنسێساو کە لە باڵ یاریی دەکات، وەرزی رابردوو لە 26 بەشداریکردندا لە خولی ئیتاڵی توانی 3 گۆڵ و 3 ئەسێست بکات.