ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ریال مەدرید لەبارەی چارەنووسی سێبایۆس خۆی یەکلایی کردەوە

نرخی فرۆشتنی ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکەی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لەبارەی چارەنووسی سێبایۆس خۆی یەکلایی کردەوە و بڕیاریداوە لەم هاوینە ئەو ناوەڕاستکارە ئیسپانییە بفرۆشێت.

ماتیۆ مۆرێتۆ رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە رۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید ئامادەیە لەم هاوینە دانی سێبایۆس ناوەڕاستکاری یانەکەی بفرۆشێت، بڕیاریداوە سێبایۆس بەرامبەر 15 بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت و بەیەکجاریی دەستبەرداری ئەو یاریزانە 29 ساڵانە بێت.

سێبایۆس کە هاوینی 2017 بەرامبەر 16.5 ملیۆن یۆرۆ لە ریال بێتیسەوە چووە ریزەکانی ریال مەدرید، پێشتر بە ئاشکرا ئارەزووی خۆی بۆ رۆیشتن لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەربڕیبوو، ئەمەش چابی ئاڵۆنسۆی نیگەران کردووە.

تۆڕی وەرزشی ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، تاوەکو ئێستا ریال بێتیس هیچ ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی سێبایۆس پێشکەشی ریال مەدرید نەکردووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا ئەو یانە ئەندەلووسییە بێتە سەر هێڵ و هەوڵی گواستنەوەی ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە بدات.

رۆژنامەی ئاس ئاشکرایکردووە، سێبایۆس ئامادەیە مووچەکەی کەم بکاتەوە بەس بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بێتیس، بەڵام پێشبینی دەکرێت ریال بێتیس هەر 5 ملیۆن یۆرۆ وەکو نرخی گواستنەوەی بەو یاریزانە بدات، لەکاتێکدا ریال مەدرید داوای 15 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

دوای دەستبەکاربوونی ئالۆنسۆ لە ریال مەدرید هەست بە بەراوێزخستن دەکات و لە مۆندیالی یانەکان لەکۆی چوار یاری تەنیا 70 خولەک یاریی کرد، کە ئێستا ئەو یاریزانە لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ دابەزیوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button